شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-04 03:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان: کۆمپانیا نێوخۆیی و بیانییەکان بەهرەمەندی سەرەکی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کۆمپانیا نێوخۆیی و بیانییەکان بەهرەمەندی سەرەکی داهاتە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانن و تەنها کۆمپانیای کار و هاوبەشەکەی ٨٧٠،١٧٤،٣٦٥ ملیۆن دۆلاریان بردووە بۆ گواسنتەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان گەزنەیی گەزنەیی لە نووسینێکدا بە ناوی "لە غاز فرۆشتن گەڕێن، تەنها ئەمانە چارەسەر بكەن" ئاشکرای کردووە "بەوتەی سەرۆکی حکوومەت داهاتی نەوت ٤١٪ دەمێنێتەوە، بەڵام بە گوێرەی دیللۆیت زیاتر لە ٤٣ ماوەتەوە، کە دەکاتە ٣،٩٦٤،٨١٥،٥٠٢ لە کۆی ٩ ملیار دۆلار."

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە کردووە، کە "لە ڕاستیدا هیچ کام لە دوو ژمارەیە جێگەی باوەڕکردن نین. تەنانەت بە گوێرەی دیللۆیتیش بێت، حکوومەت کاسبی بۆ کۆمپانیای کار و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت دەکات."

بە وتەی گەزنەیی "تەنها کۆمپانیای کار و هاوبەشەکەی ٨٧٠،١٧٤،٣٦٥ ملیۆن دۆلاریان بردووە بۆ گواسنتەوەی نەوت، لە کاتێکدا کۆمپانیای وزەی تورکی کە دوو ئەوەندەی کولفەی گواستنەوەی لەسەرە، بڕی ٤٣٤،٤١٢،٥٥٢ ملیۆن دۆلاری بردووە!! واتا نیوەی پارەی کۆمپانیای کار!"

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە