شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-31 15:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاپۆرتی فرۆشی نەوتی ساڵی ٢٠٢١ی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانی راپۆرتی خۆی لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢١دا بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راپۆرتەکەی کۆمپانیای دیلۆیت، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١دا هەرێمی کوردستان ١٥٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەی بازاڕەکان کردووە و تێکڕای هەر بەرمیلێک نەوت بەرامبەر ٥٩ دۆلار و ٤٠ سەنت هەژمارکراوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش باسی لەوەکردووە، لە چوارچێوەی پرۆسەی وردبینی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و وەک بەشێک لە دەستپێشخەریی تایبەت بە شەفافیەت لە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، راپۆرتی پشتڕاستکراوری تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی (هەناردەكردن، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوت) بۆ هەر چوار چارەگی ساڵی ٢٠٢١ لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە