شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-31 14:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای توركیا چووە ناو چەند گوندێکی سنووری پارێزگای هەولێر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانی سوپای تورکیا زیاتر لە سێ کیلۆمەتر چوونەتەناو خاکی هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە خەندان-ی راگەیاندووە ئەوان ئاگاداری ئەو پێشڕەوییەی سوپای تورکیا نین بۆ ناو خاکی هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە دەپارێزرێن، پاراستنی ئەو ناوچانە بە ئەرکی حکوومەتی عێراق دەزانن.

هاوکات میدیای نزیک لە پەكەكە باسی لە پێشڕەوییەكە كردوە و ئاماژەی بەوەکردوە، سوپای توركیا چونەتە ناو چوار گوندی برادۆست، "سەربازەکانیش ژمارەیان نزیکەی 100 سەرباز بووە و لە ئێستادا لەناو ئەو گوندانە دەسوڕێنەوە و لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە قسەدەکەن".

میدیاکە ڕاشیگەیاندووە هێزی تورکیا چوونەتە ناو گوندەکانی "خەلیفان، لێلکان، هەڵکێڵا و کونەڵە" لەسنوری ناحیەی سیدەکانی سنوری پارێزگای هەولێر، ئەو پێشڕەوییەی سوپای توركیاش ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی گوندەکان دروستکردوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە