شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-30 10:49 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبوورگ لە هەولێر کۆبوونە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازیی له‌  ژان ئه‌سیلبۆرن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبوورگ ‏كرد.‏

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/3/30 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى عێراق له‌ سه‌روبه‌ندى دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال و پێكهاته‌كان له‌ ده‌شتى نه‌ینه‌وا و دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.

ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ كلیلى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالیى عیراقه‌ و هه‌ردوولا ده‌بێ به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ڕێگه‌چاره‌ بۆ نه‌هێشتنى كێشه‌كان بدۆزنه‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لوكسه‌مبوورگ، وێڕاى ئاماژه‌دان به‌ سه‌ختى و ته‌حه‌دییه‌كانى سه‌رده‌مى شه‌ڕى دژى داعش له‌ هه‌رێمى كوردستان، پشتگیرى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌ورووپا بۆ هه‌رێمى كوردستان و بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به‌ پرسى پێكهاته‌كان و دۆخى ئێزدییان به‌تایبه‌تى دووپات كرده‌وه‌ و باسى له‌ پلانى خۆى بۆ سه‌ردانى كه‌مپه‌كانیان كرد.

كاریگه‌رییه‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو، تیایدا نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌ ‌كه‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو لایه‌ك زیاتر هه‌ست به‌ ئازارى شه‌ڕ و ئاواره‌یى و نه‌هامه‌تییه‌كانى جه‌نگ ده‌كات، بۆیه‌ هاوسۆزى خه‌ڵكى ئۆكراینا و قوربانییه‌كانه‌ و هیوا ده‌خوازێت كۆتایى به‌ جه‌نگ بێت و لایه‌نه‌كان ئاشتیانه‌ له‌ ڕێگه‌ى گفتوگۆوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

گفتوگۆكانى ڤیه‌ننا و دۆسییه‌ى ئه‌تۆمى، دۆخى سووریا و لێكه‌وته‌كانى و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە