شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-30 09:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا بودجەیەک بۆ پێشمەرگە دابین دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جێگری دەستەى ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی ئایندە ئەمریکا بڕیاری دابینکردنی بودجەی بۆ پێشمەرگە دەرکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیوا قارەمان کەمال، جێگری دەستەى ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەپێگەى فەرمی پارتى ڕاگەیاندووە، لە ڕابردوودا و ئێستاش ئەمریکا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، بەتایبەتی دابینکردنی مووچە بۆ ژمارەیەک لیوای پێشمەرگە.

جێگری دەستەى ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی: ڕاستە بۆ ساڵی ئایندەش ئەمریکا بڕیاری دابینکردنی بودجەی بۆ پێشمەرگە دەرکردووە، بەڵام نازانین بۆ ساڵی دابێت قەبارەی هاوکاریی ئەمریکا چەندە، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو هاوکارییەی عێراقدا هاوکاریی پێشمەرگەی تێدایە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا پرۆژەپێشنیازی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ی پەسەند کرد و و تێیدا داوای کردووە ٥٤١ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاریی هێزە عێراقییەکان و هێزی پێشمەرگە تەرخان بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە