شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-22 12:30 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی ئێران: گه‌یشتووینه‌ته‌ قۆناغی كۆتایی ڕێککەوتنی ئەتۆمی

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزیرى دەرەوەى ئێران و هاوتا عێراقییەکەى بەتەلەفۆن قسەیان کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئه‌میر عبداللهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ فوئاد حسین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وێڕای پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆى كرد، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئێران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وێڕای گفتوگۆ ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌ جیاوازه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵیه‌كان، دیدگاكانی ئێرانی ده‌رباره‌ی دواكه‌وتنی به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغی نوێی گفتوگۆكانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی روون كرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا هه‌ردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی كۆتا گۆڕانكاریه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا و هه‌روه‌ها گۆڕانكاریه‌كانی ئۆكرانیا.

ئه‌میر عبداللهیان ده‌رباره‌ی دانوستانه‌كانی ڤییه‌نا بۆ هه‌ڵگرتنی ئابڵۆقه‌كان، وتی: "ئێمه‌ گه‌شتووینه‌ته‌ قوناغی كۆتایی ئابڵۆقه‌كان. له‌و بابه‌ته‌ زۆر گرنگانه‌ی كه‌ ماون، چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كمان له‌ ڕێی رێكخه‌ری كاروباری یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه‌ خستووه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌مریكا".

ناوبراو وتیشى "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا ئه‌و نییه‌ت پاكییه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كات پیشان بدات. ئێمه‌ له‌سه‌ر گه‌شتن به‌ رێكه‌وتنێكی باش، به‌هێز و به‌رده‌وام شێلگیرین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كرد و هیوای خواست ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ ته‌بایی و پێكه‌وه‌یی ئومه‌تی ئیسلامی به‌هێز ده‌كات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە