100 بارهەڵگر لە چەک و کەرەستەی سەربازی گەیشتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لەمانگی ئاداری 2022 نزیکەی 100 بارهەڵگر کەرەستەی سەربازی ئ چەکی ناردۆتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کاروانە سەربازییەکەی لە 100 بارهەڵگری پڕ لەکەلوپەلی سەربازیی و لۆجیستی پێکهاتوون.
ئەو کاروانە دوای گەیشتنیان بە خاکی کوردستانی سووریا، ڕوویان لەبنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتییەکە لە قامیشلۆ و ڕەمیلان کردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لانیکەم 4 زرێپۆشی برادلی لەلایەن ئەمریکاوە هێنراونەتە ناوچەکە.
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت کاروانە سەربازییەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان و لەڕێگای دەروازەی سنووریی وەلیدەوە گهیهنراونهته كوردستانی سووریا.
بۆچوونی بەکارهێنەران