شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-18 06:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: پێویسته‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان لە هەرێمی کوردستان کارا بکرێته‌وه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ کونسوڵخانەکان و نووسینگەی مافی مرۆڤ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان جەختیکردەوە، لە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێکی پەرلەمانی کوردستان هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆکی به‌شی کاروباری سیاسی و ئابووری له‌ کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا و کونسوڵی گشتیی کۆماری فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمی کوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری مافی مرۆڤ له‌ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق کۆبوویەوە،

وەک لە هەواڵەکەی سایتی پەرلەماندا هاتووە: جێگری سەرۆکی پەرلەمان جه‌ختیکردووەتەوە له‌سه‌ر پێویستیی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، پێویسته‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کارا بکرێته‌وه‌ به‌پێی ڕێکاره‌ په‌یڕه‌وییه‌کان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کۆمسیۆن چه‌ند نووسراوێکی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی کوردستان کردووه‌، پێویسته‌ په‌رله‌مانی کوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ ئه‌رکه‌ یاساییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبستێت .

دوای ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 1/10/2022 وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستنیشان کرد، لە نووسراوێکدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم کە ئاراستەی سەرۆکاتی پەرلەمان کرد ڕایگەیاند، بەبێ کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ناتوانن لەو وادەی کە دیاریکراوە هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە