شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-17 18:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران دراوسێمانە و هەموو کات پاڵپشتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گرووپ جەخت دەکاتەوە ئێران دراوسێمانە و هەموو کات پاڵپشتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ باز بەرزنجی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای پارتی وتی: ئەگەر بێت و تەماشای ئەو شتانە بکەیت کە لەنێو ماڵەکەدان دەزانیت کە هەمووی شتی خێزانێکی ئەو شارەیە و هیچ پەیوەندییەکی بەوە نییە وەک ئەو دەنگۆیەی باس دەکرێت کە ئێرە شوێنی نیشتەجێی خێزانی و شەخسی نییە".

شێخ باز کە بەقسەی خۆی ماڵەکەی بە پێنج بۆ شەش مووشەک کراوەتە ئامانج ئەوەشی خستۆتەڕوو "سەرکردە عێراقییەکان بەگشتی و سەرۆکایەتی کوردستان بەتایبەتی داوایان کردووە کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بێت تەماشای شوێنەکە بکات، بۆ ئەوەی بزانن کە ناوچەکە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون و هەموو چواردەورمان و دراوسێ و خەڵکی مەدەنین و هیچ دامەزراوەیەکی سەربازی و غەیرە مەدەنی لێ نییە".

ئاماژەی بەوەشداوە کە خۆی داوای لە باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق بەتایبەت باڵیۆزی ئێران کردووە بێن خۆیان ببینن و خۆیان لێکۆڵینەوە بکەن و بزانن هۆکاری چی بووە ئەو بۆردوومانە ئەم خانوو و ماڵەی ئێمەی گرتۆتەوە.

ناوبراو وتووشیەتی: "ئێران دراوسێمانە و هەموو کات لە ساتە ناخۆش و دژوارەکاندا پاڵپشتی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون. دڵنیایین هەڵەیەک هەیە لەو کردنە ئامانجە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە