لە کەرکووک پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق هێرشی کردەسەر پێگەکانی داعش
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق پێگەکانی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک تۆپباران کردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردوە، تۆپخانەکانیان پێگەکانی گرووپی چەکدارانی داعشیان لە نێوان گوندەکانی نوشین و گرد ناس لە باکووری رۆژهەڵاتی ناحیەی رەشاد بەئامانج گرتوە.
24ی ئەم مانگەش شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردوە، دوای وەرگرتنی زانیاری دروستی هەواڵگری لە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دوو مۆڵگەی داعش لەسنووری قوشقایەی پارێزگای کەرکووک بۆردومان کران.
بۆچوونی بەکارهێنەران