مەسروور بارزانی و ئەمینداری گشتیی بابلیۆن هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی بابلیۆن دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە پێشوازیی لە ڕەییان کلدانی ئەمیندای گشتیی بزووتنەوەی بابلیۆن و شاندێکی یاوەری کرد کە لە سەرۆک و ئەندامانی فراکسیۆنی بابلیۆن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهاتبوون.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ تاوتوێ کرا.
جەخت لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کرا بۆ نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییانی عێراق و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی پێکهاتە جیاوازەکان لەسەر بنەمای بەشداری و شەراکەتی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردن و بڕیاری سیاسی عێراقدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران