شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-24 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی لەگەڵ عێراقێکی یەکگرتووی سەقامگیر و حکوومەتێکی بەهێزدایە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جەخت دەکاتەوە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەڵ عیراقێکی یەکگرتووی سەقامگیر و حکوومەتێکی بەهێزدایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر لەگەڵ نەجات ڤالۆبەلکاسم، وتەبێژ و وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای حکوومەتی فەڕەنسا کۆبووەوە و رایگەیاند هەموو ئەو پشتیوانیانەی کە حکوومەتی فەڕەنسا لە قۆناغە جیاوازەکاندا لە گەلی کوردی کردووە بەرز دەنرخێنن، بەتایبەتی لە رۆژانی کۆڕەوە ملیۆنییەکەی ساڵی 1991 و هاندانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەی بۆ دەرکردنی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە دیاریکردنی هەرێمی دژە فڕین لە باکووری عێراق بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان لە هەڕەشەکانی ڕژێمی ئەوسای عێراق .

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "ستایشی گەل و حکوومەتی فەڕەنسا دەکەین لە ناردنی رێکخراوە مرۆییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بەتایبەتیش رۆڵی رێکخراوی مرۆیی فرانس لیبەرتێ، هیواداریشین پەیوەندی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی سۆسیالستی فەرەنسا زیاتر پەرەی پێبدرێت، بەتایبەتیش کە هەردوولا ئەندامن لە رێکخراوی سۆسیالست ئینتەرناسیۆنالی جیهانی و رێکخراوی هاوپەیمانی پیشکەوتنخواز، هیوایش دەخوازین ئەو پەیوەندییانە زیاتر پەرەی پێ بدرێت بۆ ئاڵوگۆڕی توانا و شارەزاییەکانی یەکتر لەکاروباری رێکخراوەیی و سیاسیدا".

لای خۆیەوە نەجات ڤالۆبەلکاسم وتی: چەند رۆژێک بەرلە هاتنم بۆ هەرێمی کوردستان بە وردی مێژو و خەباتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانم لە چەند سەرچاوەیەکەوە خوێندەوە بەتایبەتیش رۆڵی خوالێخۆشبوو جەلال تاڵەبانی لە بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە