شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-24 07:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا شیعەکان رێکنەکەون، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار زەحمەتە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند تا شیعەکان لەسەر گەورەترین کوتلە و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رێکنەکەون، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار زەحمەتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی، لە میانی پانێڵێکی ڕێکخراوی ڕەنگەکان لە سلێمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، وتی: "من پێموایە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیوەندیی نییە تەنها بە کورد و بە پارتی و یەکێتییەوە، تا شیعە رێکنەکەون لەسەر ئەوەی کێ گەورەترین کوتلەیە و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کێیە؟ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار زەحمەتە بکرێت."

ئەوەشی خستەڕوو "لەبەرئەوەی ئەو سەرۆک کۆمارەی کە هەڵدەبژێردرێت، ئەو گەورەترین کوتلە رادەسپێرێت."

ئاڵای تاڵەبانی پێشی وابوو "ئەو ناکۆکییەی کە لەنێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، دەبێت یەکلا بێتەوە و من پێموایە ئەوە ئاسان نییە و هەندێک سیناریۆ هەیە، کە یەکێک لەوانە ئەوەیە ئەگەری هەیە سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە