شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-18 15:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێنج تیرۆریستی داعش لە عێراق دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەستگیركردنی پێنج تیرۆرست لەلایەن هێزەكانی دژەتیرۆر ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، هێزەكانی دژەتیرۆر لە چەند هەڵمەتێكدا پێنج تیرۆرستیان دەستگیركرد، لە یەكەمیاندا هێزەكانی پرۆسە تایبەتەكان پرۆسەیەكیان لە ناوچەی تارمییە-ی باكووری بەغداد ئەنجامدا و تیایدا تیرۆریستێكی سەر بە داعش دەستگیركرا.

لە پرۆسەی دووەمدا كە لە هەردوو قەزای شەرگات و حەزەر لە پارێزگاكانی سەڵاحەدین و مووسڵ دوو ئەندامی سەر بە داعش دەستگیركران، كە بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی یەحیا ڕەسوڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بووە.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئەوەشی ڕوونكردەوە، دەزگای دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر لە هەولێر دوو تیرۆریستی دیكەیان دەستگیركردووە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، دەزگای دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكە لە سەرجەم ناوچەكانی عێراق بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی ئەندامانی داعش و ئامانجیش لێی گەیاندنی عێراقە بە ئاسایش و سەقامگیری و دوور لە تیرۆر و پەڕگیری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە