ئیرەج مەسجدی: ڤیزای رێگەی وشکانی نێوان عێراق و ئێران هەڵدەگیردرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- لە ناوەڕاستی مانگی ئازارەوە ڤیزای رێگەی وشکانی نێوان عێراق و ئێران هەڵدەگیردرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە وتارێکیدا کە لەیادی شۆڕشی ئیسلامی لە بەغداد پێشکەشی کرد رایگەیاند: "مستەفا کازمی لەسەردانەکەیدا بۆ ئێران و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی بەڵێنی داوە ڤیزا لەنێوان هەردوو وڵات هەڵبگرن.
مەسجدی ئاشکراشیکرد: "ئەو کێشانەی لەنێوان عێراق و ئێراندا ماون لە کێشەی ئاو و کارەبا و غاز و کێشەکانی دیکە لەرێگەی گفتوگۆی جدییەوە چارەسەردەکرێن".
سەرچاوە: خەندان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران