ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان لە هەموو شارەکانی ئێران دەستی پێکرد
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان و چل و سێیەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە تاران و هەموو شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر 9 و 30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 22ی ڕێبەندانی ساڵی 1400ی هەتاوی ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22ی ڕێبەندان لە هەموو شارەکانی ئێران دەستی پێکرد.
شایانی باسە بەبۆنەی ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا ئەم ڕێوڕەسمە لە هەموو شارەکان بە ئۆتۆمبێل و ماتۆر بەڕێوە دەچێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران