شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-09 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا 135 زیندانیی رادەستی ئێران کردۆتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران دەڵێت، ئێستا 135 زیندانی ئێرانییان رادەستی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووە: لە بەردەوامی گەڕاندنەوەی زیندانییەکان لە هەرێمەوە بۆ ئێران، تاوەکوو ئێستا 3 وەجبە نێردراونەتەوە، پێویستە زیندانی چەند مەرجێکی تێدا بێت کە حوکمی قەتعی زیندانی هەبێت و هیچ کەسێک سکاڵای لەسەر نەکردبێت، هەروەها زیندانی سیاسی نەبێت و بە رەزامەندی خۆی بگەڕێتەوە بۆ ئێران.

ناوبراو روونیشیکردووەتەوە، وەجبەی سێیەم 10 زیندانی ئەو مەرجانەیان تێدا بوو بۆ ئەوەی رادەست بکرێنەوە و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەردوولا و جێگری وەزیری داد و چوار دادوەری ئێرانی، زیندانییەکان رادەست کران.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی سەبارەت بە ژمارەی ئەو زیندانییە ئێرانیانەی لە هەرێم ماون هێمای بۆ ئەوە کردووە، 25 زیندانی دیکە ماون کە حوکمی کۆتاییان لێ درا ئەوانیش رادەست دەکەنەوە، ئەوانەشی رادەست کراونەتەوە وەجبەی یەکەم 90 زیندانی بوون و وەجبەی دووەم 35 و سێیەمیش 10 زیندانی بوون.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئێران لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەوانیش باسیان لەوە کرد کە هەندێک زیندانی لای ئەوان هەن کە پەناهەندەن و ماڵیان لە ئێرانە و لەسەر داواکاری خۆیان ناگەڕێنەوە بۆ کوردستان، هەروەها بەشێکی دیکەش هەن لێیان دەکۆڵنەوە ئەگەر خەڵکی هەرێم بن ئامادەن بیانگەڕێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە