مەسعوود بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە هومام حهموودی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 5ـی شوباتی 2022 لە دیدارەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
هەر لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان پێکهاتەکانی عێراق جەخت لە نزیکبوونەوە و هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە ئەوەیش لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددیات و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.
بۆچوونی بەکارهێنەران