ئه‌ردۆغان و هاوسه‌ره‌که‌ی تووشی کۆرۆنا بوون
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا رایگه‌یاند خۆی هاوسه‌ره‌که‌ی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، دوای ده‌رکه‌وتنی چه‌ند نیشانه‌یه‌کی سووک لێیان، له‌گه‌ڵ ئه‌مینه ئه‌ردۆغانی هاوسه‌ره‌که‌ی پشکنینیان کردووه و ئه‌نجامه‌که‌ی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆماری تورکیا له تویته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: پێمان راگه‌یه‌ندراوه که تووشی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووینه، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا نیشانه‌کانمان زۆر قورس نین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا ئێمه ئه‌رک و کاره‌کانمان له ماڵه‌وه رایی ده‌که‌ین".
بۆچوونی بەکارهێنەران