شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-05 09:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڵوێستی ڕاوێژکاری بارزانی لەسەر پەیامەکەی سەدر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای توویتەکەی سەدر لەسەر کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، ڕاوێژکارێکی مەسعوود بارزانی ڕایگەیاند، زێباری مەرجەکانی تێدایە و کاندیدی پارتی و سەدرییەکان و تەقەدوومە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود حەیدەر، ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیداڕایگەیاند: "پەرلەمانی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکان وردبینی بۆ ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کردووە و ڕاگەیاندنی هۆشیار زێباری وەک کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دوای قۆناغی وردبینیکردن بووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "هۆشیار زێباری مەرجەکانی تێدایە، توویتەکەی موقتەدا سەدریش وەک ڕێزگرتنە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت و پشتگیریکردن لە پرۆسەی چاکسازی".

ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی پارتی ڕاشیگەیاندووە: "هۆشیار زێباری کاندیدی هاوپەیمانی زۆرینەی نیشتیمانییە کە پێکهاتوون لە سەدڕییەکان و تەقەدوم و پارتی هەمووانیش لەو هاوپەیمانییە سێ لایەنە و تەنانەت لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێن کە کاندیدی پارتی دەبێتە سەرۆک کۆمار".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە