شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-05 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەدهەم بارزانی: ململانێ لەسەر پوست خەریکە لە ناو رێزەکانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەکی تەواو دروست دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەیامێکدا ئەدهەم بارزانى دەڵێت وەک دەبینین لە سەر پوستێکی تەشریفاتی حکوومەتی عێراق خەریکە لە ناو رێزەکانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەکی تەواو دروست دەبێت و مەترسیی خستۆتە سەرهەموو قەوارە ئەو نیمچە ئازادییەی کە لەم بەشەی هەرێمیدا  هاتۆتە دی.

کوردپرێس دەقی پەیامەکە ئەدۆەم بارزانی لەمباروە بڵاو دەکاتەوە

بە ناو خوای گەورە و میهرەبان

خۆشەویستان

زۆر بە داخەوە ماوەیەکە، ئەو لایەنانەی کە کاریگەریان لە سەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ژیانی پڕ نەهامەتیی ئەم گەلە هەیە، لەگەڵ هەموو قەیرانەکانی کە کۆسپە و ئاستەنگیان بۆ ژیان و ئایەندەی خەلک و گەنجانی ئەم وڵاتە دروست کردووە، وەک دەبینین لە سەر پوستێکی تەشریفاتیی حکوومەتی عێراق خەریکە لە ناو رێزەکانی ئەم گەلە پەرتەوازەیێکی تەواو دروست دەبێت و مەترسی خستۆتە سەرهەموو قەوارە ئەو نیمچە ئازادییەی کە لەم بەشەی هەر ێمدا هاتۆتە دی.

خۆزگە تەواوی لایەنەکانی کوردستان لە چوار چێوەی هاوپەیمانیەکی پتەوی کوردستانی، نە دەرەوەی کوردستان، لە گۆڕەپانی سیاسی بەغدا شان بە شانی یەکتر و بۆ بەرگری لە مادەی ١٤٠ و گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بۆ سەر خاکی وڵات و دابین کردنی بوجە و خۆراک و سووتەمەنی و سەرجەم پێداویستیەکانی دیکەی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان، یەکتریان گرتبا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە