شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-28 06:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادەی پەرتەو کرماشانی دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی پەرتەو کرمانشانی دەکات.

کوردپرێس، دەقی پەیامەکە بڵاو دەکاتەوە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادە و کەسوکاری شاعیر پەرتەو کرمانشانی

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری گەلی کوردستان مامۆستا (عەلی ئەشرەف نەوبەتی) ناسراو بە (پەرتەو کرمانشانی)مان بیست.

مامۆستا عەلی ئەرشەف یەکێک لە دیارترین و هەستجوانترین غەزەلنووسەکانی گەلی کوردستان بوو، بەرهەمەکانیشی خزمەتێکی بەرچاوی بە ئەدەب و شعیری کوردی کردووە، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەیان و تەواوی کەسوکار و دۆست و ئاشنا و شاعیران، بەتایبەتی رۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمی هەموو لایەک دەزانین.

لە خودای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانتان ببەخشێت.

إنا لله إنا إليه راجعون

بارەگای بارزانی

٢٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە