شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-27 15:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پووتین لەسەر باگێشتی ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا-پاش بانگێشت کردنی پووتین لە لایەن ئەردغانەوە بۆ سەردانی ترکیا کۆشکی کرملین ڕایگەیاند پوتین بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەکەی ئەردۆغان-ی بۆ سەردانکردنی تورکیا قبووڵ کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ رایگەیاند کە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتنامەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی بۆ سەردانکردنی ئەنقەرەی قبووڵ کردووە.

دیمیتری پێسکۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە مۆسکۆ، هەڵسەنگاندنی بۆ لێدوانەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد کە باسی لەوە کرد بانگهێشتی پوتین-ی کردووە بۆ تورکیا.

دیمیتری پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە بانگهێشتنامەی سەرکۆماری تورکیا بۆ پووتین لە گفتوگۆی نێوان هەردوو سەرکردەدا هاتۆتە ئاراوە و گوتی: ''بڕێک راوەستان هەبوو لە لیژنەی نێوان حکوومەتەکان، هەروەها لە دیدارەکان بە سەرۆکایەتی هەردوو سەرۆک".

پێسکۆڤ هەروەها باسی لەوە کرد سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا دەتوانێت میوانداریی ئەو دیدار و چالاکییانە بکات و رایگەیاند ''پوتین بە خۆشحاڵییەوە ئەم بانگهێشتنامەیەی ئەردۆغان-ی قبووڵ کرد. رێککەوتن لەسەر بەجێگەیاندنی ئەو بانگهێشتنامەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە