شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-27 14:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رۆژی ٧ی شوبات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی ٧ی شوباتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ پێنج شەممە سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراق رۆژی وەرگرتنى ناوەکانی پۆستى سەرۆک کۆمار و هەڵبژاردن بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد کە بەپێی راگەیەنراوەکە رۆژى دووشەممەى داهاتوو ناوی ئەو کاندیدانەى خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە رادەگەیەنرێن.

هەروەها پەرلەمانى عێراق بریاریش دا کە رۆژى ٧ی شوباتى داهاتوو هەڵبژاردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لەناو پەرلەمان بەڕێوە بچێت.

بەپێی دوایین زانیارییەکان تائێستا نزیکەى ٢٦ کەس خۆیان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندید کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە