موقتەدا سەدر بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت، گەیشتە بەغدا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و موقته‌دا سه‌در به‌سه‌ردانێک گه‌یشتوه‌ته به‌غدای پایته‌خت و بڕیاریشه ژماره‌یه‌ک دیدار و کۆبوونه‌وه تایبه‌ت به پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجام بدات.
به‌گوێره‌ی میدیاکانی عێراق، چاوهڕواندهکرێت موقته‌دا سه‌در ژماره‌یه‌ک دیدار و کۆبوونه‌وه له‌به‌غدای پایته‌خت تایبه‌ت به پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌نجام بدات.
یه‌کێک له‌کۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ هادی عامری سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی فه‌تح ده‌بێت تایبه‌ت به پێکهێنانی حکوومه‌ت و توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌کی ناکۆکییه‌کان.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی حکوومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانی ده‌کاته‌وه، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ سوننه‌کان عه‌زم و ته‌قه‌دوم و پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌یه، لایه‌نه شیعیه ناڕازیه‌کانیش که "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی"یان پێکهێناوه جه‌خت له‌سه‌ر پێکهێنانی ته‌وافوقی نیشتمانیی و به‌شداریپێکردنی سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌کان له حکوومه‌تی نوێ ده‌که‌نه‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران