شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-09 15:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانیشی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی خالد دەڕاجی دەستیپێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەمێک لەمەوبەر دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی خالید دەڕاجی لەبری مەحموود مەشهەدانی دەستی پێکردەوە.

کوردپرێس:

هەرچەندە بەشێک لە پەرلەمانتاران دوای تێکچونی باری تەندروستیی مەحموود مەشهەدانی و هەڵگرتنی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ پشویەک، نەگەڕاونەتەوە هۆڵی پەرلەمان، بەڵام فەرمانگەی رایگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت لە دانیشتنەکەدا 205 پەرلەمانتار ئامادەن.

شایانی باسە لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحمود مەشهەدانی، کە وەک بەتەمەنترین پەرلەمانتار، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی دەکرد، دوای دروستبوونی گرژی لەنێو پەرلەمان، باری تەندروستیی تێکچوو و دانیشتنەکەش بۆ پشویەک هەڵگیرا تا کوتلەکان دەگەنە رێککەوتن.

عامر حسێن جاسم عەلی فایز، لەدوای مەحموود مەشهەدانی بەتەمەنترین پەرلەمانتاری ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە کە وەک یەدەگی یەکەم بۆ سەرۆکایەتی کردنی یەکەم دانیشتن دیاریکراوبوو بەڵام ناوبراو رەتیکردەوە سەرۆکایەتی دانیشتنەکە وەربگرێت.

بۆیە دوای ئەوە یەدەگی دووەم کە پەرلەمانتار خالید دەڕاجییە، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی وەرگرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە