41 کەسی دیکە لە ئێران بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 131 هەزار و 680 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 12ی بەفرانباری 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 1510 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 196 هەزار و 913 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 131 هەزار و 680 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 40 هەزار و 897 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران