ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: ئەنجامەکانی دوایەمین دانیشتنی ئەستانە قبووڵ ناکەین
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەنجومەنی سووریای دیموکرات کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا و ڕایگەیاند ئەنجامەکانی دوایەمین دانیشتنی ئەستانە ڕەت دەکەینەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (SDF) لە کۆبوونەوەیەکدا دواییەمین ئەنجامەکانی دانیشتنی ئەستانەی لەبارەی سووریا ڕەت کردەوە.
مەسەدە ڕایدەگەیەنێت بەیاننامەی کۆتایی دانیشتنەکەی ئەستانە ڕەت دەکاتەوە کە ڕایگەیاندبوو پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری پڕۆژەیێکی جیاییخوازانەیە و وتیشی ئەمانە هەمووی دووپات کردنەوەی خواستەکانی تورکیایە.
لە بەیاننامەکەی دوایەمین دانیشتنی ئەستانەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە: «بەرەنگاربوونەوەی چالاکییە جیاییخوازانەکان کە بە ئامانجی لاواز کردنی یەکگرتوویی لە سووریا و هەڕەشە خستنە سەر وڵاتانی دراوسێ ئەنجام دەدرێت؛ زۆر پێویستە».
بۆچوونی بەکارهێنەران