شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-02 05:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی بەرهەم ساڵح: حکوومەتی نوێ لەگەڵ خەڵک و دراوسێکانیدا خاوەن پەیوەندییەکی تەندروست بێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینیی پیرۆزبایی لەهاوڵاتیانی عێراق دەکات هیوادارە ساڵی نوێ ساڵی بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵک بێت لە خۆشگوزەرانی، ئاسودەیی و ئاشتەوایی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینیی لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەشکردوە، لەکاتێکدا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەین، ئاوات و خواستی گەلەکەمان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە لەپێناویدا نەهامەتی و دژواری جۆراوجۆری بینیوە، ئەویش هەڵگری پەیامی پاراستنی نیشتیمان، دەستکەوتەکانی چاکسازییە لەگەڵ مافی ژیانێکی شایستەیە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ساڵی نوێدا حکومەتی نوێی عێراق پێکدەهێنرێت، دەبێت لە ئاست توانای دەوڵەتێکدا بێت کە دەمانەوێت لەگەڵ خەڵک و دراوسێکانیدا حکومەتی ئاشتی و خاوەن پەیوەندییەکی تەندروست بێت.

بەرھەم ساڵح، لەبەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا کە بەزمانی کوردی لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە، نوسیویەتی، "ساڵی نوێی زایینی پیرۆز لە خۆتان و کەسوکار، و بەهیوای سەرفرازی گەل، و چارەسەربونی کێشە و گرفتەکان و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خەڵک لە خۆشگوزەرانی و ئاسودەیی و ئاشتەوایی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە