ئه‌مریکا بڕی 500 هه‌زار دۆلاری بۆ شوێنه‌وارەکه‌له‌پووریەکان لە هەرێم ته‌رخان کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بڕی 500 هه‌زار دۆلاری بۆ ششوێنه‌وه‌رای که‌له‌پووری ده‌روازه‌ی بادینان ته‌رخان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30 ی 12 ی 2021، له ڕاگه‌یاندراوێکدا کونسوڵخانه‌ی گشتی ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بڵاویکرده‌وه: که حکوومه‌تی ئه‌مریکا بڕی 500 ھەزار دۆلاری تەرخان کردووە بۆ شوێنەواری کەلەپووریی دەروازەی بادینان لە پارێزگای دھۆک .
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن: پڕۆژەکە پڕۆسەی چاکردنەوەی دروستکراوە بەردینەکان و نۆژەنکردنەوەی پلیکانەکان و لابردنی پاشماوە خاپوربووەکان لەخۆ دەگرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن: که ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندبوونی خۆی بۆ پاڵپشتی کردنی ھەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە و لەو نێوەندەشدا پاراستنی شوێنەوارە دێرین و کەلەپووره گرنگەکانی.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران