شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-28 06:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری وزە گەیشتە کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- وەزیری وزەی ئێران بەمەبەستی بەسەر کردنەوەی چەند پڕۆژەی گەیاندنی واو کارەبا گەیشتە پارێزگای کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی ئەکبەر مێحرابیان، وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردانێکی یەک ڕۆژەدا بەمەبەستی بەسەر کردنەوەی چەند پڕۆژەی ئاو وکارەبا بۆ ئاگاردار بوونەوە لە دوایین دۆخی بەرەوپێشچوونیان بەیانیی ئەمڕۆ سێشەمم 7ی بەفرانبار گەیشتە سنە.

بەسەر کردنەوەی بەنداوی ژاوە یەکەم بەرنامەی وەزیری وزەیە لە سەردانەکەیدا بۆ کوردستان.

هەورەها وەزری وزەی ئێران پڕۆژەی هێڵی گەیاندنی ئاو بۆ بیجاڕ و بەنداوی سیازاخ و بەندوای عەباس ئاوای بانە بەسەر دەکاتەوە.

کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری کوردستان و نوێنەرانی پەرلەمان و بەڕێوەبەرانی پیشەسازیی ئاو وکارەبای کوردستان دیکەی بەرنامەکانی سەردانەی یەکڕۆژەکەی عەلی ئەکبەر مێحرابیان دەبێت لەم سەردانەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە