وەزیری گواستنەوەی ئێران و بەرهەم ساڵح پتەوکردنی ھەماھەنگی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و وەبەرھێنان تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە وەزیری گواستنەوەی ئێران و رایگەیاند، جەخت دەکەینەوە لەپێویستی پتەو کردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری لە بوارە جیاجیاکان لەنێوان بەغدا و تاران، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی و خزمەتگوزاری.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 26ی کانونی یەکەمی 2021 پێشوازیی کرد لە رۆستەم قاسمی، وەزیری گواستنەوەی ئێران و شاندی یاوەری.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست و جەخت کرایەوە لە پێویستی پتەو کردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری لەبوارە جیاجیاکان.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەکۆبوونەوەکەدا پتەو کردنی ھەماھەنگی لە بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، گواستنەوەی ئاسمانی، وشکانی لە رێگەی پلان و پرۆژەی وەبەرھێنان و خزمەتگوزارییەکان جەختی لەسەر کرایەوە، بەجۆرێک لە پێناو خزمەت کردنی بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی دۆستدا بن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران