سەردار ئوسانلوو: پێویستە هەژای لە کوردستان نەهێڵرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- فەرماندەی قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران جەختی لە هەڵمەتی کاریگەر و ئۆمێدبەخش بۆ نەهێشتنی هەژاری لە کوردستان، کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەردار محەمەد تەقی ئوسانلوو لە کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزگاری کوردستان وتی: هیوادارین بە تەویری ئابووریی کارامە و کاریگەر و لەبەرچاو گرتنی هەموو شارەکانی ئەم پارێزگایە شایەتحاڵی نەهێشتنی هەژاری لە ڕوومەتی پارێزگای کوردستان بین.
ناوبراو ڕایگەیاند: کوردستان خاوەنی توانا و وزەی زۆرە بۆ گەشەسەندن و دەبێت هەموو تواناکان بەکار بهێندرێت.
لای خۆیەوە پارێزگاری کوردستان لەم کۆبوونەوەدا بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی هەموو تواناکانی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی پێگەی کوردستان دەخاتە گەڕ، ڕایگەیاند: بڕیارە دەوڵەت دەستی پارێزگاکان لە کاروباری خۆیاندا کراوەتر بکات.
ئیسماعیل زارعی کووشا زیاتر وتی: یەکێک لە کێشەکانی ئێستای ئەم پارێزگایە ئەمەیە کە پڕۆژەی زۆر بەڕێوە براوە بەڵام ئەم پڕۆژەگەلە گۆڕانکاریی لە مەعیشەتی خەڵکدا دروست نەکردووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران