ئەمریکا لە ماوەی مانگێکدا پێنجەمین کاروانی هاوکاریی لۆجستی گەیاندە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند سوپای ئەمریکا 50 بارهەڵگر کە هاوکاریی لۆجستیان هەڵگرتووە گەیاندۆتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کاروانەکەی سوپای ئەمریکا لە 50 تانکەری پڕ سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلی ساردکەرەوە و بارهەڵگر کە هاوکاریی لۆجستیان هەڵگرتووە بەدوو كاروان لەڕێگهی دەروازەی سنووریی سێمالکا لە هەرێمی کوردستانەوە هاتوونەتە نێو کوردستانی سووریا.
ئاماژە بەوەش کراوە، یەکەم کاروانیان لەو بارهەڵگرانە لە تانکەری سووتەمەنی پێکهاتووە و دوای دوو کاتژمێری تری کاروانەکەی تری سوپای ئەمریکا کە چەندین زرێپۆشی سەربازیان لەگەڵدا بووە و ڕوویانکردۆتە شارۆچکەی ڕمێلان لە ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ.
بۆچوونی بەکارهێنەران