پێویستە ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکان له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر ماڵی مستەفا کازمی ئاشکرا بکرێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوا ده‌کات ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه له هێرشه‌که‌ی سه‌ر ماڵی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاشکرا بکرێت و ئه‌وانه‌ی کرده‌وه‌یان ئه‌نجامداوه ده‌ستگیر بکرێن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له توویتێکدا له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی بڵاوی کرده‌وه، "ئەوەی نابێت چاوپۆشیی لێبکرێت شکۆی دەوڵەته و ده‌بێت هێرشکردنە سەر ماڵی سەرۆک وەزیران روونبکرێته‌وه له‌پێناو سەروەری و سەقامگیری ئاسایشی تەواوی عێراق".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، پێویستە ئه‌نجامی لێکۆڵینەوەکان له‌باره‌ی هێرشکردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆک وه‌زیران ئاشکرا بکرێت و ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیر بکرێن که ئه‌و کرده‌وه تیرۆریستیه ترسناکه‌یان ئه‌نجامداوه و سزا بدرێن.
بۆچوونی بەکارهێنەران