شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-28 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان دەستیان بە مانگرتن کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک لە زیندانیان بادینان لە ماوەی نزیکەی ساڵێکە دەستگیرکراون تا ئێستا ڕۆژی دادگاییان دیاری نەکراوە دەستیان بە مانگرتن کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان ڕوونکردنەوە و داواکاری ژمارەیەک لە زیندانیانی بادینان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ژمارەیێک زیندانی بادینان کە خەڵکی شێلادزێن لەگەل چەند زیندانیەکی دیکەدا ماوەی ٣ رۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە لە خواردن و دۆخیان باش نیە.

ئەو ڕوونکردنەوەی ئەو زیندانیانەی بڵاوکردووەتەوە و کە دەڵێن: لەسەرەتای رفاندنمان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجە دراوین و لەژێر ھەڕەشە و تەعزیبدا دانپێدانانیان لەسەر ھەندێک تاوان پێ کردووین و ڤیدیۆ کراوین و بڵاویش دەکەنەوە.

ئەو زیندانیانە باس لەوە دەکەن کە بێ جگە لەوەی رێگەیان پێ نادەن پارێزەرەکانیان ببینن، شەڕی دەرونیان لەگەڵ دەکرێت و دەشڵێن لەکاتی لێکوڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانمان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردووین کە نەمان زانیوە چی نووسراوە.

ئاشکرای دەکەن کە ماوەی سێ ڕۆژە دەستیان بە مانگرتن کردووە لە خواردن و داوا لە UN و رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکانی مافی مرۆڤ، میدیاکان، پەرلەمانتاران، لایەنە سیاسیەکان و گشت خەڵکی کوردستان دەکەن کە فریامان کەون و دۆخمان زۆر خراپە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە