شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-27 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی: هەڵبژاردنی ئەم دوایییەی عێراق شەفاف بوو/ دەستکاری کردنی ئەنجامی هەڵبژاردن گرفتەکان قووڵتر دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی پارتی ئاشكرای دەكات، پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردن و هۆشداری دەدات، ھەر جۆرە دەستکارییێک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 27ی نۆڤێمبێری 2021 بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لەگەڵ جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبویەوە و لە دیدارەکەدا، دواین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو تاووتوێ کران.

وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، بارزانی سوپاسگوزاری بۆ ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتی ھەڵبژاردن.

سەرۆكی پارتی جەختی لەوە کردەوە، کە ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە، ئەوەشی خستەروو کە ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیڕادەی ھاووڵاتیانە.

ئەوەشی خستەروو، پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێ دەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە