شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-27 10:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: تا ئێستا 1038 كۆچبەر لە بێلاڕوسیاوە گەڕێنراونەتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاشكرایكرد، تاوەكوو ئێستا هەزارو 38 كۆچبەریان لە وڵاتی بێلاڕوسیاوە گەڕاندوەتەوە و گەشتەكانی گەڕانەوەش بەردەوام دەبن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، "لەماوەی مانگی تشرینی دوەمی 2021 تاوەکوو ڕۆژی هەینی هەزار و 38 کۆچبەرمان گەڕاندوەتەوە و بە چەند گەشتێکی جیاوازو لە دو کاتی جیاوازدا".

بەپێی بەیاننامەكە "ڕۆژی هەینی 608 عێراقی لەو کۆچبەرانەی لە سنوری نێوان بێلاڕوسیاو پۆڵەندا گیریان خواردبو گەڕانەوە بۆ عێراق".

بەپێی قسەی عەباس عیمران، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق "دوو فڕۆکەی گەورە بۆ هێنانەوەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمڕۆ گەڕانەوە تەرخان کرا بوو کە لە فڕۆکەخانەی مینسکەوە بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و بەغدا بو، دوای وەرگرتنی رەزامەندی هەردوو لایەنی عێراقی و بێلاڕوسی ئەو کۆچبەرانە ئەمڕۆ بە سەلامەتی گەڕێنرانەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە