هێزێكى ئه‌منیی زۆر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان جێگیر کراون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات، ئێستا ھێزێکی ئەمنی زۆر بەئۆتۆمبێلی جامڕەش ژمارەیێکی زۆر قوتابیان ڕفاندوە لەنزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزێکی ئه‌منیی زۆر لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران‌و پەرلەمان جێگیرکراون.
کوردپرێس:
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان لهفهیسبوكى خۆى نووسیویه‌تى:"ئێستا ھێزێکی ئەمنی زۆر بەئۆتۆمبێلی جام ڕەش ژمارەیەکی زۆر قوتابیان ڕفاندوە لەنزیک وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئازاری ڕۆژنامەنوسان دەدەن، ئێوە بەرپرسن لەم دۆخە".
له‌به‌رده‌م بیناى پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نى وهزیرانو وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هێزێكى زۆرى ئه‌منیی بڵاوه‌ى پێكراوه.
هێزه‌كان پێكهاتون له‌چه‌ند به‌شێك، پۆلیسى چالاكیه مه‌ده‌نیه‌كان، ئاسایش‌و هێزو كارمه‌ندى ئه‌منیش بونى هه‌یه بهجلوبهرگى مه‌ده‌نى له‌ناو خوێندكاران‌و ده‌ستیان به‌گرتنیان كردوه.
تائێستا هێزه ئه‌منیه‌كانى هه‌ولێر 15 خوێندكاریان ده‌ستگیركردوه‌و جیاواز له‌ڕۆژانى دیكه‌ش، ئه‌مڕۆ به‌زه‌برى هێز له‌گه‌ڵ خوێندكاران مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
بۆچوونی بەکارهێنەران