شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-25 12:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەرایەتیی هێزەکانی دژەتیرۆر راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی هێزەکانی دژەتیرۆر رایگەیاند، پشتیوانیی داواکانی خۆپیشاندەران دەکەن بەڵام "هەر لایەن و گروپێکی سیاسی یاخود کەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕویان دەبینەوە و وە دڵنیایی بە خەلکی کوردستان و خوێندکاران دەدەین پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە".

کوردپرێس:

بەڕێوەبەرایەتیی هێزەکانی دژەتیرۆر ئەمشەو لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، "لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان زۆر بە ڕوونی و بە ئاشکرایی پشتیوانی ڕاستەقینەی داواکارییەکانیان دەکەین وە هێزی بنەڕەتی پاراستنیانین چوونکە ڕۆڵەی خۆمانن و مافی یاسایی خۆیانە کە حکومەتی هەرێم مافی دەرەماڵە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکات".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەکان تێک دەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندکاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە کە ڕێگەی ئامانجە ڕەواکەیان لێ تێک دەدات لەبەرامبەدا ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە ئاسایش و سەقامگیری هاوڵاتیان وەک هەمیشە بپارێزین و بەرگری لە داموو دەزگاکانی میری بکەین کە مووڵکی گشتین".

لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی دژەتیرۆر دەڵێت، "هەر لایەن و گروپێکی سیاسی یاخود کەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕویان دەبینەوە و وە دڵنیایی بە خەڵکی کوردستان و خوێندکاران دەدەین پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە و بڕینەوەی دەستی تێکدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەکییەکەی خۆپیشاندەردایە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە