تورکیا هێرشکردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ئیدانه کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هێرشکردنه سه‌ر ماڵی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا کازمی ئیدانه کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە که به‌توندترین شێوه ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه که له رێگای فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه کراوه‌ته سه‌ر ماڵی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا کازمی ئیدانه دەکەین.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یدا به تیشک خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رچاوه‌ی تیرۆر له هه‌ر کوێیه‌که‌وه بێت، تورکیا به‌رده‌وامه له پشتیوانیکردنی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و نووسیوویه‌تی "هیوادارین له که‌مترین ماوه‌دا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه ترسناکه که وه‌ک دیاره ئامانجیان زیانگه‌یاندنه به سه‌روه‌ری و سه‌قامگیری عێراق ده‌ستنیشان بکرێن و ببرێنه به‌رده‌م دادگا".
بۆچوونی بەکارهێنەران