شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-08 09:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: هێرشبەرانی سەر ماڵی کازمی دەبێت سزا بدرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس بە توندی ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس داوا لە هەموو عێراقییەکان دەکات ئەوپەڕی دان بەخۆدا گرتنیان هەبێت و هەموو جۆرە توندتیژییەک و هەموو هەوڵێکی زیانگەیاندن بە سەقامگیریی عێراق رەت بکەنەوە، هەروەها داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات کە رێز لە یاسا دەستوورییەکان بگرن و جیاوازییەکانیان لە رێگەی گفتوگۆی ئاشتییانە و گشتگیرەوە چارەسەر بکەن.

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە رێكخراوه‌كه‌یان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی گەل و حکوومەتی عێراق لە میانی هەوڵدانیان بۆ داهاتوویەکی باشتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە