شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-11-07 16:23 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی خوێندنی باڵا دکتۆرای شانازیی بەخشی بە ئیسماعیل بێشکچی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان زانکۆی دهۆک رادەسپێرێت بۆ پێدانی دکتۆرای شانازی بە ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و نووسەری دیاری تورک.

کوردپرێس:

رۆژی یەکشەممە 7-11-2021 د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و سەرۆکى زانکۆى دهۆک و راوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى پێشوازیی لە ئیسماعیل بێشکچی، کۆمەڵناس و نووسەری دیاری تورک کر و رێز و پێزانینی ئاراستە کرد.

بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا زانکۆى دهۆکى راسپارد ئامادەکارى بکات بۆ پێدانى دکتۆراى شانازی بە ئیسماعیل بێشکچى.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی "رێز و پێزانین ئاراستەى کۆمەڵناس و نووسەری ناسراوى تورک ئیسماعیل بێشکچی دەکات کە مـاوەی زیـاتـر لـە نیو سەدەیە لەرێگەی نووسین و بەرهـەمە زانستییەکانى ژیانی خۆى تەرخانکردوە بۆ داکۆکیکردن لە راستی و پشتیوانیکردنی دۆزی رەوای گەلی کورد."

د. ئارام محەممەد دەشڵێت "هەموو وشەیەکی نێو کار و بەرهەمە زانستییەکـان و قوربانییە مەزنەکانى بێشکچى بەرز دەنرخێنین، بە چـاوی ئەمەک و پێزانینەوە لێیان دەڕوانین، هیوای تەمەنی درێژ و تەندروستی باشى بۆ دەخوازین."

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راشیگەیاند، "سێنتەرى بێشکچى لە زانکۆى دهۆک بۆ لێکۆڵینەوەى مرۆڤایەتى لە رێگەی توێژینەوە و بابەتە زانستی و ئەکادیمییەکانى کارى بۆ پێشخستنى ئاستى زانکۆ و بیروبۆچوون و گەیاندنى پەیامە راستەقینەکان کردوە. بۆیە پەرەپێدانى سێنتەرى بێشکچى و کارکردن لەسەر هەڵوێستە نیشتیمانییەکانى لەپێناو دۆزى کورد ئەرکى سەرەکیمانە."

هەر وەک لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، ئیسماعیل بێشکچی، "سوپاسی وەزیرى خوێندنى باڵا و پشتیوانییەکان کرد و جەختی لە گرنگیی کارکردن لە سەر سێکتەرى خوێندنى باڵا و بایەخدان بە پرسە زانستییەکان و چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێوازێکی ئاشتییانە و دادپەروەرانە کردەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە