شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-26 06:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەی تورکیا دەوروبەری بارەگای پێشمەرگەی لە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فڕۆکەی تورکیا چیای بۆڵێی لە سنووری سیدەکان بۆردوومان کرد کە شوێنی بۆردوومانەکە نزیکە لە بارەگای هێزەکانی پێشمەرگە لەو سنوورە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان رایگەیاند کانی جزان لە چیای بۆڵێ بارەگایەکی چەکدارانی پەکەکەی لێ بووە و ژمارەیەک چەکداری پەکەکە لەو ناوچەیە هاتووچۆیان کردووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاش پێی زانیوە و بۆردوومانی کردوون.

تاوەکوو ئێستا دیار نییە کە بۆردوومانەکە زیانی گیانیی بە چەکدارانی پەکەکە گەیاندبێت یان نا.

لەبارەی نزیکیی بۆردوومانەکەش لە بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان گوتی، زیانی گیانیی نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە