شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-26 06:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە کەمپی ئاوارە کوردەکانی سووریا لە هۆک خۆی خنکاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کەمپی بەردەڕەش کە تایبەتە بە پەنابەرانی کوردستانی سووریا، مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ خۆی خنکاندووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری کەمپی بەردەڕەش بە رووداوی راگەیاند، ئاگادار کراینەوە مێرمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە کەمپی ئاوارە کوردەکانی سووریا لە دهۆک لە خێمەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

بەڕێوەبەری کەمپی بەردەڕەش ئاماژەی بەوەش کرد، دایک و باوکی مێرمنداڵەکە بۆ چارەسەر کردنی منداڵێکی دیکەیان چووبوونە لای پزیشک لە دەرەوەی کەمپەکە کاتێک رووداوەکە روویداوە و تاوەکوو ئێستا ھۆکارەکەی دیار نییە.

بارزان ئەحمەد، یەکێکە لە موختارەکانی کەمپی بەردەڕەش، سەبارەت بە خێزانی مێرمنداڵەکە گوتی، خەڵکی قامشلۆن و پێنج کەسن کە دایک و باوک و دوو کوڕ و کچێکن.

کەمپی بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری قەزاکە، ئێستا 754 خێزانی کوردستانی سووریای تێیدا نیشتەجێن، کە ژمارەیان دەبێتە 3250 کەس و لە کۆتایی ساڵی 2019 بەھۆی ھێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێکانی تێیدا نیشتەجێ بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە