شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-25 18:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە: لیوایێکی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایێکی دیکەی سوپای عێراق تێکەڵ دەکرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیاند، لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایێكی دیكەی سوپای عێراق تێكەڵ دەكرێت، بۆ ئەوەی دوو لیوا ھاوبەشیان لێدروستبكرێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچە كوردستانیەكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لە سنووری موسڵ، كەركووك، مەخموور و خانەقین جێگیردەكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌م نزیكانه‌ وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق كۆ دەبنەوە.

کوردپرێس:

لە نووسراوێكدا كە واژۆی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق دراوه‌ .

قارەمان شێخ كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆن بە كوردستان2ی راگه‌یاند، لە چوارچێوەی رێككەوتنی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ دروستكردنی دوو لیوای ھاوبەش، وەزارەتی پێشمەرگە لیوای 20ی بۆ ئەو مەبەستە دیاری كردووە، بۆ ئەوەی ئەم دوو لیوا ھاوبەشە پێكبھێنرێن و دەبێت بچنە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، دواتر لەگەڵ لیوایەكی دیكەی وەزارەتی بەرگری دوو لیوای ھاوبەشیان لێدروست دەكرێن و لە سنووری كەركووك، دەشتی مووسڵ، مەخموور و خانەقین جێگیردەكرێن.

گوتیشی: بۆ رێككەوتن لەسەر چۆنیەتی ئەرك و مووچە و دابەشكردنی ھەیكەلیەتیان، بەم نزیكانە وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق كۆدەبنەوە و دەگەنە رێككەوتنی كۆتای.

ساڵی رابردوو ھەرودوو وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەسەر پێكھێنانی چەند ژوورێكی ھاوبەش رێككەوتن، ئەز رێككەوتنەش چووە بواری جێبەجێكردن، ئێستاش لە قۆناغی گفتوگۆدان بۆ پێكھێنانی دوو لیوای ھاوبەش، بەپێ رێككەوتنەكە فەرماندە و جێگری ھەر لیوایەك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دابەشكراوە، ھەر لیوایەك فەرماندەكەی عەرەب بێت ئەوا جێگرەكەی كورد دەبێت، ئەگەر فەرماندەكە كور دبێت جێگرەكەی عەرەب دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە