شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-25 15:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فراکسیۆنی گۆڕان سەرۆکایەتی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان وەردەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستاندا بەڵێن ئیسماعیل لە فراکسیۆنی گۆڕان بە سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی هەڵبژێردرا.

کوردپرێس:

پەرلەمانی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی دوشەممە 25ی ئەکتەوبری 2021 لیژنەی دەستپاکی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوەتەوە و لەکۆبوونەوەکەدا بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتونەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی ھەڵبژێردراوە.

لەراگەیەنراوەکەی پەرلەمانی کوردستان باس لەوەش کراوە، ئەمڕۆ لیژنەی دەستپاکی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، بەسەرپەرشتی د.ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان، و بەئامادەبونی مونا نه‌بی قەھوەچی سکرتێری پەرلەمان، و بژار کۆچەر سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، و جێگر و ئەندامانی لیژنەکە کۆبونەوه‌.

ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا‌، په‌رله‌مانتار بەڵێن ئیسماعیل لە فڕاکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکی لیژنەی دەستپاکی، و پەرلەمانتار ھەڵکەوت ئەنوەر لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبڕیاردەری لیژنەكه‌ ھەڵبژێردران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە