پەرلەمانی کەتەلۆنیا خۆبەڕێوەبەریی کوردستانی سووریای بەفەرمی ناساند
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی کەتەلۆنیا، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای بەفەرمی ناساند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممەدا پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا، بەفەرمیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای، كە لە كانتۆنەكانی كوردستانی سووریا پێکهاتووە، ناساند.
پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا، لەکۆی ١٢٩ ئەندامی پەرلەمان 80 پەرلەمانتار دەنگیان دا بە بەفەرمیی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
هەر لەو کۆبوونەوەدا 111 پەرلەمانتار ڕەزامەندییان دەربڕی بۆ دروست کردنی پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەریی خۆسەردا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران