شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-21 07:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناکۆکیی نێوان هەولێر و بەغدا هۆکاری گەشەنەسەندنی پیشەسازیی نەوتی عێراقە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئەنستیتۆ ئۆیل پرایز دەڵێت هۆکاری سەرەکی گەشەنەسەندنی پیشەسازیی نەوت لە عێراق ناکۆکی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ناوبانگی ئۆیل پرایز کە لەبواری نەوت گازدا کار دەکات لە ڕاپۆرتێکدا باس لە سەر نەکەوتنی بەرنامەی بەرهەم هێنانی 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە عێراق دەکات لە ساڵی 2020دا.

گۆڤارەکە دوو هۆکاری سەرەکی بۆ سەرنەکەوتنی بەرنامەکانی حکوومەتی عێراق ناو دەبات بۆ گەشەپێدانی پیشەساریی نەوت گاز لەو وڵاتەدا کە بریتین لە: پەرەسەندنی گەندەڵی لە عێراق و درێژەی ناکۆکیی نێوان حکوومەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر نەوت و بوودجەی گشتی.

گۆڤاری ئۆیل پرایز دەڵێت کۆی یەدەگی نەوتی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەگوێرەی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی زیاترە لە 245 ملیار بەرمیل.

ئۆیل پرایز ئاماژەی دا بە چەندین ڕێککەوتن لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لە ساڵی 2014ەوە تا 2020 و دەنووسێت: تا ئێستا هیچ لەو ڕێککەوتنانە بەتەواوێتیی جێبەجێ نەکراون و ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەندیی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر دابەش کردنی داهاتی نەوت و بوودجەی گشتیی وڵات، وەک خۆی ماوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە