شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-10-11 11:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بزووتنەوەی گۆڕان: کاندیدەکانمان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون، داوای لێبوردن لە دەنگدەرانمان دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ‎ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانمان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتون و داوای لێبوردن لە دەنگدەرانی خۆمان دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بڵاو کردەوە و باسی لەوە کردووە، "ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەری خست؛ کاندیدەکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەنگی پێویستیان نەھێناوە و سەرنەکەوتوون، دوای سوپاس و پێزانینمان بۆ بانگەشەکاران و ھەڵسوڕاوانی دڵسۆز، داوای لێبووردن لە دەنگدەرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین و دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵە و کەموکوڕی لە ئێمە بووە کە سەرەڕای هەلومەرجە بابەتیەکان بۆیە متمانەی خەڵکمان بەدەستنەھێناوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ریشەیی بزووتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چوونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتووە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردووە، وەکچۆن زۆرینەی ھاوڵاتیان ھەمان شتیان کردووە".

خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت: "ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لەئەستۆ بگرین و لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە